وردەکارییەکانی پاکێج
ئامانجی پاکێج:
ئەمە بەهێزترین کۆمبۆیە بۆ زیادکردنی کێش و قەبارە بە خێرایی، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە کێشیان بە قورسی زیاد دەبێت. وزەیەکی نەبڕاوەت پێدەبەخشێت و جەستەت بە تەواوی دەپارێزێت.
Gainer Pro: سەرچاوەی سەرەکی کالۆری و پڕۆتینە بۆ خێرا زیادکردنی کێش و گەورەکردنی ماسولکە.
CarboBoost: سەرچاوەی خێرای کاربۆهیدراتی خاوێنە؛ ماسولکەکانت پڕ دەکات لە وزە، دڵنیایی دەدات لە زیادبوونی کێش بێ وەستان، و ئەدای ڕاهێنانەکانت دەگەیەنێتە لوتکە.
B-Complex: کارگەی وزەیە؛ ئەو هەموو کالۆرییەی گەینەر و کاربۆکە بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ وزەی چالاک و ڕێگری لە ماندوێتی دەدات.
Omega-3: جومگەکانت چەور دەکات بۆ پاراستنیان لە پێکان لە کاتی ڕاهێناندا و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
Vitamin D3: ئێسکەکانت وەک پۆڵا بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو کێشە نوێیە بگرن کە بەدەستی دەهێنیت.
کورت و کرمانجی: کێشت بتەقێنەوە، وزەت بێسنوور بکە، و تەندروستیت بپارێزە.